پەرەپێدانی پرۆگرامەکان

ڕاگەیاندنەکان

ڕاگەیاندنی دوو سیمینار لە سەنتەری ڕۆشنبیری

ئاگادارى گشت مامۆستایانى بابه‌تى (زمانى ئینگلیزى پۆلى یه‌كه‌م (GEfUS) ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رێزان پ.د. فاتیمه‌ ره‌شید باجه‌لانى له‌ كۆلێژى زمان و م. په‌خشان اسماعیل وم. خوله‌ رۆوف له‌ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌ت هه‌لده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانى سێ سیمینار بۆ مامۆستا نوێكانى ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ به‌روارى (16-2-2017 له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌) كاتژمێر (9) ى به‌یانى له‌ سه‌نته‌رى رۆشه‌نبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆمان.

ئاگادارى گشت مامۆستایانى بابه‌تى (گفتوگۆى ئه‌كادیمى و بیركردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌ گرانه‌) ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رێزان پ.د. فاتیمه‌ ره‌شید باجه‌لانى له‌ كۆلێژى زمان وم. هه‌رده‌وان كاكه‌شیخ له‌ كۆلێژى ئه‌ده‌بیات هه‌لده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانى دوو سیمینار له‌ به‌روارى (15-2-2017 رۆژى چوارشه‌ممه‌) كات( 11) ى به‌یانى له‌ سه‌نته‌رى رۆشه‌نبیرى وكۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆمان بۆ بابه‌تى ناوبراو چونكه‌ وه‌شانى دووه‌مى ئه‌م بابه‌ته‌ ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ چه‌ند بابه‌ت و رێنماییى نوێ تێدایه‌ و پێویسته‌هه‌موو مامۆستایان له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى بن.

 

سیمیناری گفتوگۆی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

 

سیمیناری بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی یەکەم