پەرەپێدانی پرۆگرامەکان

فه‌لسه‌فه‌ى په‌ره‌پێدانى پرۆگرام:

مه‌به‌ست له‌ پرۆگرامى نوێ ئه‌وه‌یه‌قوتابى ببێته‌ ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى له‌ ناو پۆل و بێته‌ دوان و ووت و وێژ و ره‌خنه‌ى زانست

وه‌ خووى له‌به‌ر كردن له‌لایه‌ن قوتابى بگۆردرێت وه‌ رابهێنرێت له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و له‌یه‌كتر فێربوون و كارى به‌ كۆمه‌ڵ و لێكدانه‌وه‌ى زانستى. له‌م كاره‌ دا مامۆستاى بابه‌ت و په‌یامى سه‌رۆكایه‌تى به‌شه‌كان جولێنه‌رى سه‌ره‌كین و سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌م كاره‌ن. وه‌ پێویسته‌ به‌ ئه‌مانه‌تى زانستیانه‌ په‌یره‌وى ئه‌م پرۆسه‌ نوێیه‌ بكه‌ن و كارى به‌ گروپ كردن و به‌داوداچونى قوتابیان له‌ ئه‌ستۆ بگرن و هه‌ڵسه‌نگاندنى كۆتایى بكه‌ن و ساڵانه‌ راپۆرت له‌سه‌ر كه‌م و كورتیه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌شدارى پێ كردنى مامۆستایان له‌ وۆرك شۆپ و سمینار له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ و ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تى به‌شه‌كان پێ ى هه‌ڵبستن.
له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ دا فێركردنى قوتابیان به‌ نوسینى زانستى و توێژینه‌وه‌ مه‌به‌ستێكى سه‌ره‌كییه‌.

هه‌روه‌ها فیركردنى قوتابیان به‌ به‌هاكانى دیموكراسى له‌ رێگه‌ى ره‌فتارى رۆژانه‌ له‌ رێزگرتن له‌ راى به‌رانبه‌ر وقبولكردنى وپێكه‌وه‌ ژیان ودژه‌ توندوتیژى، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ى چه‌ند بابه‌تێكى نۆى له‌ پرۆگرامى خۆیندن له‌ پۆلى یه‌كه‌م وه‌ك گفتوگۆى ئه‌كادیمى وبیركردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌گرانه‌ وبابه‌تى مافى مرۆڤ و چه‌ند بابه‌تێكى تر له‌ به‌شه‌ جیاكانى زانكۆ و له‌ رێه‌گه‌ى شێوازى وانه‌وتنه‌وه‌ى نۆى وسه‌رده‌میانه‌.

بابه‌ته‌كانى خۆیندن:

بابه‌ته‌كان دابه‌شكراوه‌ بۆ دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى به‌ ناونیشانى بابه‌ته‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان و سه‌ره‌كییه‌كان (core Curriculum) كه‌ ته‌وه‌رى زانكۆ و ته‌وه‌رى كۆلیجى و ته‌وه‌رى به‌ش له‌خۆ ده‌گرئ، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رى بابه‌ته‌ هه‌ڵبژارده‌كان (ُElective Subject).بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ خشته‌ى خواره‌وه‌ هاتووه‌ و له‌سه‌ر بنچینه‌ى فه‌لسه‌فه‌كه‌ى په‌ره‌پێدانى پرۆگرام:

سالى یه‌كه‌م

بابەت

Hours / Week

Units‌

Module

Tutorial

      Lab

Lecture

زانيارى تةكنةلؤجيا

-

2

1

4

Information  Technology  

زمانى ئينطليزى

-

2

2

6

English Language

كوردؤلؤجى

-

-

2

4

Kurdology

طفتوطؤى ئةكاديمى

-

2

1

4

Academic Debate

سالی چواره‌م

بابةت

 

Hours / Week

 

Units‌

Module

Tutorial 

  Lab

Lecture

بروزةى تؤيذينةوة  

-

2

1

4

Research Project

یه‌كه‌كانى بابه‌ته‌كان

هه‌تا ئێستا له‌ گشت كۆلیژه‌كان په‌یره‌وى ڕێژه‌ى (156-164) یه‌كه‌ كراوه‌. به‌ڵام له‌م پرۆسه‌یه‌ كار كراوه‌ كه‌ بۆ چوار ساڵى داهاتوو یه‌كه‌كان له‌ مه‌وداى نێوان (140-164)یه‌كه‌ بێت.

شێوارزى وانه‌ ووتنه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌:

په‌یره‌و و په‌یامى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌م په‌ره‌پێدانه‌ به‌و شێوازه‌ بووه‌ كه‌ قوتابى بكرێت به‌ سه‌نته‌رى فێربوون له‌ ڕێگه‌ى گۆرانكارى له‌ شێوازى وانه‌ ووتنه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستاوه‌. ئه‌م كاره‌ش به‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ سه‌رۆكایه‌تى به‌شه‌كان و ڕاگرایه‌تى كۆلیژ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دڵنیایى جۆرى به‌ هاماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كتر سه‌رپه‌رشتى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بكه‌ن به‌ ڕاهێنانى مامۆستاكان به‌ شێوازى وۆرك شۆپ و سمینار له‌سه‌ر ئاستى به‌ش و كۆلیژ.

هه‌ڵسانگاندنى قوتابیان و دابه‌شكردنى نمره‌كان:

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شێوازى كۆلیژه‌ زانستیه‌كان و كۆلیژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان جیاوازن بۆیه‌ پێشنیازمان كردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ نمره‌كان دابه‌شبكرێت له‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ مه‌وداى چوار ساڵى داهاتوو:
یه‌كه‌م: كولیژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان: نمره‌ى كۆششى ساڵانه‌كه‌ (40) نمره‌یه‌ دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر دوو جۆر له‌ چاڵاكى:
أ‌- (20) نمره‌ له‌سه‌ر كویز و تاقیكردنه‌وه‌ى مانگانه‌.
ب‌- (20) نمره‌ له‌سه‌ر سمینار راپۆرت پرۆژه‌ به‌پێى پسپۆرى به‌شه‌ زانستیه‌كان. وه‌ به‌ش و كولیژ به‌ر پرسه‌ له‌ ئاماده‌كردنى فۆرمى هه‌ڵسانگاندنى ئه‌م چاڵاكیانه‌.

ج- (60) نمره‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى:
دووه‌م: كولیژه‌ زانستیه‌كان: نمره‌ى كۆششى ساڵانه‌ كه‌ (40) نمره‌یه‌ دابه‌ش بكرێت له‌سه‌ر دوو جۆر چاڵاكى :
أ‌- (15) نمره‌ له‌سه‌ر پراكتیك (كاركردنى پراكتیك و راپۆرت و تاقى كردنه‌وه‌ى كردارى).
ب‌- (25) نمره‌ به‌م شێوازه‌ دابه‌شبكرێت ((5) نمره‌ له‌سه‌ر سمینار و (20) نمره‌ له‌سه‌ر كویز و تاقیكردنه‌وه‌ى به‌ نووسین) وه‌ ڕاگرایه‌تى و به‌ش به‌ر پرسه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى فۆرمى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌م چاڵاكیانه‌.
ج‌- (60) نمره‌ له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی پراكتیكى و تیۆرى.

تێبینى : ئه‌م دابه‌شكردنانه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ هه‌مووى پراكتیكییه‌.

پێشنیاز كراوه‌ كه‌ لقه‌كان كه‌ ته‌نها (2) دوو بابه‌ت یاخود (3) سێ بابه‌تى جیوازیان هه‌یه‌ دابخرێن و ئه‌و بابه‌تانه‌ بكرێنه‌ (Elective).

چوارچێوه‌ى خوێندن له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین/هه‌ولێر

ساڵى یه‌كه‌م:

30% ى بابه‌ته‌كان ده‌روازه‌ بێت بۆ پسپۆری به‌شه‌كه‌ و 70%ى بابه‌ته‌كان ته‌رخانده‌كرێت بۆ بنیادنانى توانسته‌كانى قوتابیان وئاماده‌كردنیان بۆ ژیان وخوێندنى زانكۆ له‌ ڕێگه‌ى:

  • به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى زمانى (ئینگلیزى و كوردى و عه‌ره‌بى) وه‌ توانستى كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت.
  • به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى خوێندنه‌وه‌ى پسپۆرى, نووسین, توێژینه‌وه‌, بیركردنه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌گرانه‌.
  • هاندانى قووتابیان بۆ به‌شدارى كردنیان له‌ پڕۆسه‌ى فێربوون و فێركردن بۆ ئه‌مه‌ش بابه‌تێك به‌ ناوى گفتوگۆى ئه‌كادیمی (Academic Debate) داده‌نرێت به‌ 4 یه‌كه‌ له‌ ساڵانه‌ (2 كاتژمێرى پراكتیكى و 1 كاتژمێرى تیۆرى).
  • قوتابى فێرى وانه‌ ووتنه‌وه‌و سیمینار سازدان و ته‌كنیكی كارى مه‌یدانى ده‌كرێت و جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نى پراكتیكی ده‌كرێته‌وه‌.
  • ساڵى دووه‌م:

  • خوێندن له‌ ده‌روازه‌ى پسپۆڕایه‌تی ده‌روات به‌ره‌و قوولایى چه‌ند پسپۆرییه‌ك ، كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ خوێندن و ئاینده‌ى قوتابییه‌وه‌ هه‌یه‌(ئاماده‌كارییه‌كى تیۆرى ده‌بێ).
  • جه‌خت له‌سه‌ربه‌رده‌وام بوونى زمانى ئینگلیزى تایبه‌ت به‌ پسپۆرییه‌كه‌ ده‌كرێت.
  • پێویسته‌30% وانه‌كان له‌ هه‌ر بابه‌تێكى پسپۆرى به‌شێوه‌ى (Critical Thinking) بگوترێته‌وه‌.
  • ساڵى سێ یه‌م و چواره‌م:

  • جه‌خت كردن له‌سه‌ر بوارى پراكتیكى سوود به‌خش بۆ پسپۆڕی قوتابى.
  • بابه‌ته‌كان په‌یوه‌ندیان هه‌بێ به‌ پێویستى و فێربوونى بازارى كار.
  • دانانى بابه‌تى هه‌لبژارده‌ وه‌ك هاندانێك بۆ قوتابى بۆ دۆزینه‌وه‌ و بڕیاردانى ئاینده‌ى خۆى.
  • دانانى چه‌ند بابه‌تێك كه‌ پێویستى به‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ هه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى قوتابیان به‌ پێى به‌ش و پسپۆڕى و ئیمكانیات.
  • جه‌خت كردن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونى زمانى ئینگلیزى تایبه‌ت به‌ پسپۆرییه‌كه‌.
  • پێویسته‌30% وانه‌كان له‌ هه‌ر بابه‌تێكى پسپۆرى به‌شێوه‌ى (Critical Thinking) بگوترێته‌وه‌.
  • * بۆ هه‌ر چوار ساڵ شێوه‌ى وانه‌ ووتنه‌وه‌ به‌ گشتى و به‌پێى پسپۆڕى به‌ گروپات ده‌بێت و به‌ Holistic Approach و به‌ شێوه‌ى Inductive ده‌بێت . وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵى قوتابیان ده‌كرێت له‌ به‌شدارى كردنیان له‌ ناو پۆلدا.

    Holistic Approach: واتاى ئه‌وه‌یه‌ ره‌چاوكردنى هه‌ر سێ ڕه‌هه‌ندى كه‌سایه‌تى قوتابى (ڕه‌هه‌ندى ژیرى/ زانیارى، هه‌ڵچوونى سۆزدارى، و پیشه‌یى كارامایى جووله‌یى).
    Inductive: واتاى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قوتابى به‌خۆى زانیارى بدۆزێته‌وه‌ و ببێته‌ هۆى فیركردنى قوتابى تر.