پەرەپێدانی پرۆگرامەکان

چاڵاكی جۆراوجۆر

چالاكی پێشبركیی زانستی له‌ پۆسته‌ر وگفتوگۆی ئه‌كادیمی

 

  

چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ یه‌كه‌م پێشبركێی گفتوگۆی ئه‌كادیمی وسیمینار له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ بۆ قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌می زانكۆمان له‌ 13-5-2014. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرام بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست وتوانای قوتابیانی زانكۆ له‌ دیبه‌یت وپێشكه‌شكردنی سیمینار و بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌.

 

 

  

چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ پێشبركیی دووه‌می پۆسته‌ر وگفتوگۆی ئه‌كادیمی قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌می زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه‌ له‌

 14-5-2015 ئه‌نجام درا. هه‌ردوو پێشبركئ به‌ سپۆنسه‌ری كۆمپانیای پیپسی حه‌یات بوو.

 

 

 به‌شداریكردن له‌ خولی راهێنان سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی پرۆگرام

 

 

پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرام له‌گه‌ڵ زانكۆی ئه‌په‌له‌چه‌ن سته‌یت له‌ ئادار تاكو ئه‌یاری 2009.

 

Curriculum Development Project with Appalachian State University from March until May 2009.

 

 

 

به‌شداریكردنی به‌رێوبه‌راتێكه‌مان له‌گه‌ل دوو مامۆستای زمانی ئینگلیزی پۆلی یه‌كه‌م  له‌ خولی راهێنان 28-29-30/10/ 2013 له‌ زانكری رێدینگی به‌ریتانی  بۆ گوتنه‌وه‌ی بابه‌تی زمانی ئینگلیزی پۆلی یه‌كه‌م و ئاماده‌كردنیان بۆ راهێنانی هه‌موو مامۆستایانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای گارنتی په‌روه‌رده‌یی.

 

سه‌ردانی ولاتی ئه‌لمانیا له‌میانی پرۆژه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپی بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی كۆلێژی یاسا

چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك سه‌باه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خۆیندن له‌گه‌ل زانكۆكانی كوردستان له‌ 2010-2011

 

واژۆ كردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ل ده‌زگای گارنتی په‌روه‌رده‌یی به‌ریتانی له‌ 2012 بۆ دانانی تێكستی بابه‌تی زمانی ئینگلیزی پۆلی یه‌كه‌م بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆمان. له‌م بواره‌دا ساڵانه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی پێشی وپاشی قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌م ده‌كرئ وفیدباك له‌ مامۆستا وه‌رده‌گیرئ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبه‌كه‌ و گۆرانكاری كردن له‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ووتنه‌وه‌كه‌ی.

هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵیك وركشۆپی راهێنان بۆ مامۆستایانی ئه‌م بابه‌ته‌ ساز ده‌كرێ

 

كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لێژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی پرۆگرام بۆ به‌دواچونه‌وه‌ی پرۆگرامی به‌شه‌كانی زانكۆمان. هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لێژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی پرۆگرام له‌ وه‌زاره‌ت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.

 

چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل رێكخراوی پاوی میللی وئه‌نجومه‌نی خانمان  ولێژنه‌ی خۆیندنی بالا له‌ په‌رله‌مان بۆ دانانی مافه‌كانی مندال و ئافره‌ت له‌ پرۆگرامی خۆیندن له‌ ساڵی 2014.

 

كۆبونه‌وه‌كانی لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی وه‌ك چالاكییه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرام له‌ په‌ره‌پێدانی وتنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌.

هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دانانی كتێبی كوردۆلۆجی دانراوه‌ بۆ نووسینی ئه‌م تێكسته‌ وه‌كو بابه‌تێكی سه‌ره‌كی له‌ پۆلی یه‌كه‌م له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆمان.

 

سه‌ردانی نۆینه‌رانی په‌ره‌پێدانی هه‌ندێ زانكۆ بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تیمان بۆ هه‌ماهه‌نگی وسوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی زانكۆمان له‌م پرۆسه‌یه‌.