پەرەپێدانی پرۆگرامەکان

كۆنفڕانس

کۆنفراسی پۆسته‌ری پۆلی یه‌که‌می زانکۆی سه‌لاحه‌دین وه‌کو دواهه‌مین چالاکی گرانتی ئایرکس بۆ پێشخستنی بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌کادیمی وبیرکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌

رۆژی دوشه‌ممه ‌16-5-2016 له‌کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجام درا. پریزنته‌یشنی م.هه‌رده‌وان وپ.د. ساره‌زمرمن له‌زانکۆی ئه‌په‌له‌چه‌نی ئه‌مریکی له‌رێگه‌ی سکایپه‌وه‌زۆر گرنگ بون بۆ قوتابی به‌شدار بوو وسه‌رپه‌رشتاریان. دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی پۆسته‌ره‌کان له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت خه‌لات دابه‌ش کرا له‌سه‌ر 6 باشترین پۆسته‌ر.


سێ باشترین پۆستەر لە بەشە زانستیەکان
1- فرزند فرهاد/ کۆلێژى کشتوکاڵ/ بەشى ماسى/ سەرپەرشتیار م. ابراهیم رمظان
2- دژوار ێالح، دیدار ناڤم، رابەر محمود، زینب سالار /کۆلێژى ئەندازیارى/ بەشى تەلارسازى/ سەرپەرشتیار م. هەردى عبدالله
3- ژین خالد/ کۆلێژى پەروەردە/ بەشى بایۆلۆجى/ سەرپەرشتیار د. کارزان عبدالمحسن و م. سیڤان عمر


سێ باشترین پۆستەر لە بەشە مرۆڤایەتیەکان
مەیاس غازی، مریم ئاسۆس / کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابورى/ بەشى دارایى و بەنک/ سەرپەرشتیار م. ادریس سلیمان
1- یاسر احمد/ کۆلێژى ئەدەبیات/ بەشى راگەیاندن/ سەرپەرشتیار م. هەردەوان محمود
2-ئاڤان عثمان ، شیلان عزالدین، بەیار عبدالخالق، علی عمر ، ئەژین نەریمان ، ژیان حسن / کۆلێژى ئەدەبیات/ بەشى دەروونزانى/ سەرپەرشتیار پ.د. عمر ابراهیم عزیز

--------

به‌شداریكردن له‌ كۆنفڕانسه‌كان

كۆنفراسی زانكۆی ئیشق له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرام له‌ 2011

 

به‌شداریكردن له كۆنفراسی دلنییایی جۆری ومیكانزمی فێركردنی زمان له‌ خۆیندنی بالا له‌ كوردستان له‌ زانكۆی كوردستان ئه‌نجامدرا له‌ 19-20/2/ 2012‌

 

به‌شداریكردن له‌ كۆنفراسی په‌ره‌پێدانی پرۆگرام كه‌ له‌ لایه‌ن IIE Organization سازكرا له‌ 28-30-/1/2013

 

به‌شداریكردن له‌ كۆنفراسی زانكۆی سالفۆردی به‌ریتانی له‌ 10-4-2013 به‌ تۆیژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆمان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پۆلی یه‌كه‌م وله‌ پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرام.

به‌شداریكردن له كۆنفراسی هه‌لسه‌نگاندن قوتابیان و په‌ره‌پێدانی پرۆگرام ئه‌نجامدرا له‌ 27-6-2013

 

كۆنفراسی هه‌رێمی تایبه‌ت به‌ خۆیندنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌  22-5-2014 له‌لایه‌ن رێكخراوی پاوی میللی وئه‌نجومه‌نی خانمان.

 

به‌شداری كردن له‌ كۆنفراسی زانستی له‌ فینیسیا له‌ ئیتالیا به‌ تۆیژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆگرامی خۆیندن له‌ 30 حوزه‌یران تاكو 3 ته‌مموز 2014

 

ئه‌نجامدانی چه‌ند ڤیدۆ كۆنفراسێك له‌گه‌ل زانكۆی به‌غدا وبه‌رپرسانی پرۆسه‌ی بۆلۆنیا سیستم له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپی بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی كۆلێژی یاسا له‌ میانه‌ی پرۆژه‌ی

EC program: curriculum reform of legal studies in Iraq funded by EC.

 

به‌شداریكردن له‌ كۆنفراسی په‌روه‌رده‌یه‌ و زمانه‌وانی كاره‌كی له‌ زانكۆی ئیشق به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ تۆیژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هه‌لسه‌نگاندنی وتنه‌وه‌ی بابه‌تی زمانی ئینگلیزی پۆلی یه‌كه‌م له‌ رۆژانی 25-26 نیسان2015 كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تێكه‌مان